داتاکانی کۆرۆنا لە سوید جیهانی سەرسام کردووە

کوردستان24

K24- هەولێر:

وەزارەتی تەندروستی سوید، پشکنینی گشتی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ هاووڵاتیانی وڵاتەکەی ئەنجامدا و کەمترین تووشبووی تۆمارکرد.

ئەگەرچی سوید قەدەغەی هاتووچۆی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا رانەگەیاند، بەڵام بەگوێرەی ئەنجامی پشکنینەکان، تەنها 1.2% ئەو کەسانەی پشکنینیان بۆ کراوە تووشی کۆرۆنا بوون.

سوید لەبری قەدەغەی هاتووچۆ، گرنگی بە دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی، بەرپرسیارەتی تاک و رێنمایی خۆپارێزیی دا، لەگەڵ ئەوەش ئەو وڵاتە یەکێکە لە سەرکەوتووترین وڵاتەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەستخۆشی لە کاربەدەستانی سوید کردووە، ئەوەشی نەشاردووەتەوە کە خەڵکی سوید زۆر پابەندی رێنماییەکان بوون.

لە سوید، 85 هەزار و 590 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش پێنج هەزار و 838 کەس گیانیان لەدەستداوە.

Reuters