كه‌ناڵی فه‌رمی سووریا: هێشتا زووه قسه له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی ئاشتیی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بكرێت

سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی سووری به كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی گوتووه، قسه‌كردن له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی ئاشتی و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هێشتا زووه.
چوارشه‌ممه، 2ـی ته‌ممووزی 2025، كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی سووریا له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌و وڵاته بڵاوی كرده‌وه، قسه‌كردن له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی ئاشتی و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هێشتا زووه و كاتی نه‌هاتووه.
به‌رپرسه سوورییه‌كه گوتووشیه‌تی، ناتوانن قسه له‌سه‌ر ئه‌گه‌رێكی له‌م شێوه‌یه بكه‌ن یاخود ڕێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بكه‌ن تاوه‌كوو پابه‌ندیی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی ساڵی 1974 نه‌بێت و له ته‌واوی ناوچه‌كانی سووریا نه‌كشێته‌وه.
دووشەممە، 30ـی حوزەیرانی 2025، جەدعون ساعر، لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە قودس، گوتی: لە ئەگەری هەر ڕێککەوتنێکی ئاشتی لەگەڵ سووریا، بەرزاییەکانی جۆلان وەک بەشێک لە ئیسرائیل دەمێنێتەوە.
لە 11ـی حوزەیران، ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمەریکی لە زاری بەرپرسانی ئیسرائیلەوە بڵاوی کردەوە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمەریکای بۆ سووریا ئاگادار کردووەتەوە، کە ئارەزووی دانوستان لەگەڵ حکوومەتی نوێی سووریا دەکات و خواستی خۆی دەربڕیوە بۆ ئەوەی ئەمەریکا وەک ناوبژیوانێک لەم دانوستانانەدا ڕۆڵ بگێڕێت.
هەروەها بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل بە ماڵپەڕەکەی گوتبوو: ناتانیاهۆ، ئارەزووی دانوستان لەسەر ڕێککەوتنێکی ئەمنیی نوێکراوە و کارکردن بۆ ڕێککەوتنی ئاشتیی تەواوەتی لەگەڵ سووریا دەکات.
حکوومەتی نوێی سووریا هەوڵەکانی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل دووپات دەکاتەوە. ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ڕایگەیاند "دیمەشق بەدوای شەڕدا ناگەڕێت و پابەندە بە ڕێککەوتنی ساڵی 1974."