کەشناسیی عێراق: هەفتەی داهاتوو ئەگەری نمە باران لە هەرێمی کوردستان هەیە

دەستەی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق، پێشبینی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات، کە لە ئێوارەی ئەمڕۆ  پێنجشەممە دەست پێ دەکات تاوەکوو ڕۆژی شەممە.

دەستەی کەشناسیی عێراق ڕایگەیاند، پیشبینی دەکرێت کەشوهەوای عێراق بە گشتی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە جێگیری دەمێنێتەوە، بەڵام شەممەی داهاتوو 5ـ7-2025، پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە و کەشی ناوچەکانی باشووریش فێنکتر دەبنەوە.

کەشناسیی عێراق ئاماژەی بەوەش دا، پێشبینی دەکرێت کەشوهەوای وشک بەردەوام بێت و هیچ ئەگەرێکی بارانبارین لە ڕۆژانی داهاتوودا نابێت، جگە لەوەی شەوی شەممە یان ڕۆژی یەکشەممە، ئەگەری هەندێک نمە باران لە هەرێمی کوردستان هەیە.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment