کۆرۆنا 100 هەزار کارمەند لە کێڵگە نەوتییەکانی ئەمەریکا بێکار دەكات
K24 - ھەولێر
نوێترین راپۆڕتی كۆمەڵەی پیسا، كە تایبەتە بە خزمەتگوزارییهكانی نەوت دەریدەخات، كێڵگە نەوتییەكان لە ئەمەریكا لەگەڵ تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، زیاتر لە 100 ھەزار دامەزراندنیان لەدەستداوە، ئەوەش ئاستەنگییەكانی بەردەم كەرتی وزەی ئەمەریكا نیشاندەدات.
لە راپۆڕتەكەدا ھاتووە، لە 12 مانگی رابردوودا كێڵگەكانی نەوتی ئەمەریكا نزیكەی 121 ھەزار دامەزراندنیان لەدەستداوە، كە 103 ھەزار و 420 دامەزراندن لەگەڵ تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەدەستچووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرەڕای دەستپێكردنەوەی ژمارەیەك پڕۆژە لە ھەڵكەندنی بیرە نەوتەكان، بەڵام دامەزراندن لەو كەرتە گەیشتووەتە نزمترین ئاستی مانگی ئاداری 2017.