سامانی دۆناڵد ترەمپ کەمدەكات

لیستی دەوڵەمەندانی جیهان لە ریزبەندی 352ـەمینیدایە

K24 - ھەولێر

کۆرۆنا زیانی گەورەی بە کۆمپانیاکانی دۆناڵد ترەمپ گەیاندووە و ئێستا لە لیستی دەوڵەمەندانی جیهان لە ریزبەندی 352ـەمینیدایە.

بەگوێرەی نوێترین راپۆرتی گۆڤاری فۆربیس، جێف بیزۆس دامەزرێنەری كۆمپانیای ئامازۆن بۆ 3 ساڵی لەسەر یەك، بە دەوڵەمەندترینی پیاوی جیهان دەستنیشان دەكرێت، کە سامانەکەی  دەگاتە 193 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، ھەرچی سامانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكایە، دوای ئەوەی كۆرۆنا زیانی زۆری بە باڵەخانە و  ھۆتێل و ھاوینە ھەوارەكانی گەیاند ، ناوی لە ریزبەندی دەوڵەمەندانی ئەمەریكا بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزی و لە 352ـەمینی لیستەكەدا ھاتووە و كۆی سامانەكەی  2 ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە .

ھاوكات كۆی سامانی 400 دەوڵەمەندترین كەس لە ئەمەریكا ژمارەیەكی پێوانەیی لە بەرزبوونەوە تۆماركردووە و گەیشتووەتە  3 ترلیۆن و 200 ملیار دۆلار.