جێگری فەرماندەی هێزەکانی دەریایی ڕووسیا کوژرا

ئۆلیگ کۆمیجیاکۆ، حاکمی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی دووری ڕووسیا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ـی تەممووزی 2025، جەنەراڵ میخائیل جۆدۆکۆڤ، جێگری فەرماندەی هێزەکانی دەریایی ڕووسیا و فەرماندەی لیوایەکی شەڕکەردیش دژی ئۆکرانیا، لە ناوچەی کۆرسکی ڕووسیا کوژرا.

میدیا نا فەرمییەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا پێشتر لە تیلیگرام ڕایانگەیاندبوو، جۆدۆکۆڤ لەگەڵ 10 سەربازیی دیکە لە ناوەندی فەرماندەیی سەربازیی شارۆچکەی کۆرینیفۆ لە ناوچەی کۆرسکی سەر بە ئۆکرانیا، کوژراون.

جۆدۆکۆڤ، لە دیارترین ئەفسەرەکانی سوپای ڕووسیایە کە تا ئێستا ئۆکرانیا توانیبێتی بیکوژێت لەوەتەی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا لە ساڵی 2022ـەوە دەستی پێکردووە، ئەو ئەفسەرە مەدالیای ئازایەتی پێ بەخشراوە لەپای ڕۆڵی گەورەی لە جەنگی دژی ئۆکرانیا، ئۆکرانیاش بە تاوانباری جەنگی ناساندووە.

کرملین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، خودی ڤلادمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا جۆدۆکۆڤی وەک جێگری فەرماندەی هێزەکانی دەریایی ڕووسیا دەست نیشان کردبوو، جۆدۆکۆڤ فەرماندەیی لیوایەکی دەریایی سەر کەشتییەکی زەریای هێمنی لە ڕووسیا دەکرد و لە کۆڕسک شەڕی دەکرد.

هێزەکانی ئۆکرانیا لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو، بەشێکی کۆرسکیان کۆنتڕۆڵکرد، دواتر ڕووسیا کۆنتڕۆڵی کردەوە.