حكوومه‌تی عێراق خه‌ڵك به نهێنیی دادەمەزرێنێت

ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه هه‌واڵ و ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه، حكوومه‌تی عێراق، خه‌ڵك به نهێنیی داده‌مه‌زرێنێت، له كاتێكدا بودجه‌ی سێ ساڵه، هه‌ر جۆره دامه‌زراندن و گرێبه‌ستێكی دارایی له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان ڕاگرتووه.
ژماره‌یه‌ك په‌یج و ماڵپه‌ڕ و ده‌زگا مێدیاییه‌كانی عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه، حكوومه‌تی عێراق به پێچه‌وانه‌ی یاسای بودجه‌ی سێ ساڵه به‌تایبه‌تی به پێشێلكردنی مادده‌ی (14/ چواره‌م -أ)، خه‌ڵك به نهێنیی له داموده‌زگا و دامه‌زراوه‌كان داده‌مه‌زرێنێت.
وا بڵاو كراوه‌ته‌وه، حكوومه‌ت به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به‌و دامه‌زراندانه چ به شێوه‌ی هه‌میشه‌یی یاخود به گرێبه‌ست هه‌بێت، به شێوازی جیا جیا خه‌ڵكی دامه‌زراندووه، له كاتێكدا جێگه نییه بۆ دانانیان.
ئه‌و په‌یج و ماڵپه‌ڕ و ده‌زگا مێدیاییانه ده‌ڵێن، حكوومه‌ت بۆ ڕاكێشانی خه‌ڵك و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی خه‌ڵك ده‌ستی به‌م پرۆسه نهێنییه كردووه.
پێنجشەممە، 3ـی ته‌ممووزی 2025، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پشتڕاستی كرده‌وه، ژماره‌یه‌ك په‌یج و ماڵپه‌ڕ و ده‌زگا مێدیاییه ناوخۆییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، دامه‌زراندن به شێوه‌ی نهێنیی له عێراق هه‌یه.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق گوتووشیه‌تی، هه‌ندێك كه‌سایه‌تی و لایه‌نی سیاسیی ئه‌م جۆره هه‌واڵانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سی و له چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كار ده‌هێنن.