ئۆفه‌رێكی مان سیتی بۆ كڕینی مێسی ئاشكرا بوو
بۆ یه‌كه‌مجار ناوه‌رۆكی ئۆفه‌رێك بۆ كڕینی مێسی بڵاوكرایه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئه‌ورووپا ئۆفه‌رێكی مانچێسته‌ر سیتی بۆ كڕینی مێسی بڵاوكرده‌وه كه پێشكه‌شی بارسێلۆنای كردبوو.
رۆژنامه‌ی (لیلستۆری) سویسرا كۆپییه‌كی له‌و نووسراوه‌ی مان سیتی ئاشكرا كرد كه بۆ بارسێلۆنای ناردبوو كه تێیدا یانه ئینگلیزییه‌كه ئاماده‌یی ده‌ربڕیبوو 200 ملیۆن یۆرۆ + 20 ملیۆن یۆرۆ له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ له پێناو مێسی بداته بارسێلۆنا.
مان سیتی له ئۆفه‌ره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد بوو كه ئه‌و 200 ملیۆن یۆرۆیه به 3 به‌ش له ماوه‌ی دوو ساڵ ده‌داته بارسێلۆنا، له ده‌ستپێكدا 100 ملیۆن یۆرۆ ده‌داته بارسێلۆنا.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا و توڕی هه‌واڵی ESPNـی ئه‌مریكا ره‌تیان كردووه‌ته‌وه كه بارسێلۆنا هیچ ئۆفه‌رێكی مان سیتی پێگه‌یشت بێت.
