چوارچێوەی هەماهەنگی: کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دەبێت بە دیالۆگ چارەسەر بکرێن
چوارچێوەی هەماهەنگی جەخت لە گرتنەبەری رێگەی گفتوگۆ لەنێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە، بۆ ئەوەی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا لە رێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە چارەسەر بکرێن.
سەرکردە شیعەکانی پێکهێنەری چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی تشرینی دووەمی 2026، کۆبوونەوە و لە کۆتایی کۆبوونەوەکەیاندا راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە، و تێیایدا پشتیوانی لە هەنگاوەکانی حکوومەتەکەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، بە قاچاخبردنی نەوت، پاراستنی سەرمایەی نیشتمانی، رێکخستنەوەی دەسەڵات و سەروەربوونی یاسا کردەوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی جەختیان لەسەر چارەسەرکردنی ناکۆکی و پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوو حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کردووەتەوە و داوایان کردووە، بە دیالۆگ و لەیەێکتێگەیشتن پرسەکان چارەسەر بکرێن و مافە دەستوورییەکان پارێزراو بن.
لە راگەیەندراوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی هاتووە، پێویستە بەڕێوەبردنی سەرچاوە سروشتییەکان، و دەروازە سنوورییەکان بەگوێرەی دەستوور بێت.