ڕامان عەبدولسەلام ئازاد کرا

کەمێک لەمەوبەر لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئاسایشی ڕۆژئاوا، هاوکارمان ڕامان عەبدولسەلام حسۆی ئازاد کرد.

دوای بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوەکەی دامەزراوەی میدیایی کوردستان24 و میوانداری کردنی دایکی هاوکارمان ڕامان لە بوڵتەنی هەواڵەکانی کاتژمێری حەوتی ئێوارە ، کە بە شێوەزاری کرمانجی ژووروو بڵاو دەکرێتەوە، ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان هاوکارمان ڕامان عەبدولسەلامی ئازاد کرد.

دوای ئازادکردنی، ئێستا هاوکارمان ڕامان چووەتەوە نێو کەسوکارەکەی لە ڕۆژئاوای کوردستان.

ڕۆژی 1ـی تەمموزی2025، هاوکارمان ڕامان عەبدولسەلام حسۆ لەگەڵ کوڕە شەش ساڵانەکەی، میرال ڕامان عەبدولسەلام، بە مەبەستی، سەردانی خزمان و بەسەربردنی پشووی هاوین، چووەتەوە ڕۆژئاوای کوردستان. بەپێی زانیارییەکانی دایکی ڕامان، دوای گەیشتنی لە لایەن ئاسایشی دەروازەی سێمالكا ڕاگیراوە و دوای چەند كاتژمێرێك ئازاد كراوە. پاشان پێی گوتراوە سبەی کاژمێر 10ـی بەیانی سەردانی ئاسایشی گشتی لە شاری عامودێ بکات، لەوێ بەبێ بوونی هیچ بەڵگە و تاوانێک دەستگیرکریان کردووە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment