ئاسایشی هەولێر ڕوونکردنەوە لەبارەی ڕووداوێکی تەقە کردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، لەسەر بوونی کێشە و شەڕە تەقە سێ تۆمەتبار دەستگیر کران.

ئەمڕۆ هەینی، 4ـی تەمموزی 2025، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، سەبارەت بە دروست بوونی کێشە و شەڕە تەقە لە نێوان دانیشتوانی دوو گوندی سنوری قەزای خەبات، کە کێشەکە لەسەر زەوی و زار و دیاری کردنی سنوری گوندەکانیان ڕوویداوە، لەسەر ئەم بابەتە سێ تۆمەتبار دەستگیر کران.

ڕاشیگەیاند، ئەو سێ تۆمەتبارە بەشداربوون لە کێشەی زەوی و زار و چەکیان بەکار هێناوە، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کران و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

 

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment