دوای 21 ساڵ لە پەیوەندی سۆزداری هاوسەرگیریان کرد

نورگول ئاکسۆی تەمەن 38 ساڵ و مستەفا سێڤیم 49 ساڵ، دوای 21 ساڵ لە پەیوەندی سۆزداری لە شاری هاتای هاوسەرگیریان کرد و خەونەکانیان بەدیهێنا.
نورگول ئاکسۆی و مستەفا سێڤیم کە باڵایان 105سم، 21ساڵ لەمەوبەر مارەبڕینیان کرد، بەڵام بەهۆی ئەوەی خێزانەکانیان نەیاندەتوانی پێکەوە بگونجێن، ناچار بوون جیاببنەوە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵانێک، ئەم دوو خۆشەویستە، کە هەردووکیان کورتە باڵان، بەڵام بەردەوام بوون لە پەیوەندیی سۆزداریان و دواجار توانیان خەونەکانیان بەدی بهێنن و هاوسەرگیری بکەن.
ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەم دوو هاوسەرە دەنگدانەوەیەکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان لە تورکیا دروستکرد.
نورگول ئاکسۆی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، دوای لەدەستدانی دایک و باوکیان خەونەکانیان بەدی هاتووە و توانیان هاوسەرگیری بکەن.
دەشڵێت: سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم بەشداربوون لە بەدیهێنانی خەونەکانیان و دوای 21 ساڵ پێکەوە بوون. لەبەرکردنی جلی بووکێنی گەورەترین خەونم بوو، ڕۆژێکی تایبەتە بۆ ئێمە.

