حه‌ماس هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی پێشنیازیی ئاگربه‌سته 60 ڕۆژییه‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نێت

بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی دوای كه‌مێكی دیكه كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ده‌كات و هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی پێشنیازیی ئاگربه‌سته 60 ڕۆژییه‌كه ده‌خاته ڕوو.
هه‌ینی، 4ـی ته‌ممووزی 2025، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویان كرده‌وه، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی دوای دوو كاتژمێری دیكه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی پێشنیازه نوێیه‌كه‌ی ئاگربه‌ست ده‌خاته ڕوو.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كرد، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس هه‌ڵوێستی نه‌رێنی ده‌بێت به‌رانبه‌ر به پێشنیازیی ئاگربه‌سته بۆ ماوه‌ی 60 ڕۆژ، به شێوه‌یه‌ك له به‌رانبه‌ر ئازادكردنی 10 ئیسرائیلی، 1000 فه‌ڵه‌ستینی ئازاد ده‌كرێن و حه‌ماس سه‌رپشك ده‌بێت كه داوای ئازادكردنی كێ ده‌كات.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌سته‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی بارمته كوژراوه ئیسرائیلییه‌كان به سێ كاروانی جیا و له ماوه‌ی 60 ڕۆژدا ڕاده‌ستی ئیسرائیل ده‌كرێنه‌وه. هاوكات نابێت هیچ ئاهه‌نگ و ڕێوڕه‌سمێك بۆ ئاڵوگۆڕی ئازادكردنی بارمته و دیله‌كان به‌ڕێوه بچێت.