چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك: حه‌ماس داوای كردووه به ده‌سته‌به‌ریی ئه‌مه‌ریكا ئاگربه‌سته 60 ڕۆژییه‌كه واژۆ بكرێت

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك: حه‌ماس داوای كردووه ئه‌مه‌ریكا ده‌سته‌به‌ریی واژۆكردنی ئاگربه‌سته 60 ڕۆژییه‌كه بكات
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، حه‌ماس داوای كردووه ئه‌مه‌ریكا ده‌سته‌به‌ریی واژۆكردنی ئاگربه‌سته 60 ڕۆژییه‌كه بكات؛ ده‌شڵێن، نێوه‌ندگیره‌كان گه‌ره‌نتییان وه‌رگرتووه دوای ئاگربه‌ست شه‌ڕی غه‌ززه سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه.
هه‌ینی، 4ـی ته‌ممووزی 2025، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویان كرده‌وه، حه‌ماس داوای كردووه ئه‌مه‌ریكا ده‌سته‌به‌ریی واژۆكردنی ئاگربه‌سته 60 ڕۆژییه‌كه بكات، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ به ته‌واوی كۆتاییپێبێت.
ئه‌و سه‌رچاوانه گوتووشیانه، نێوه‌ندگیره‌كان گه‌ره‌نتییان له ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرتووه دوای ئاگربه‌ست شه‌ڕی غه‌ززه سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه. ده‌شڵێن، نێوان حه‌ماس و نێوه‌ندگیره‌كان جیاوازییان له‌سه‌ر دوو خاڵی پێشنیازه‌كه هه‌یه و له كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت.
هه‌ینی، 4ـی ته‌ممووزی 2025، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویان كرده‌وه، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی دوای دوو كاتژمێری دیكه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی پێشنیازه نوێیه‌كه‌ی ئاگربه‌ست ده‌خاته ڕوو.
له‌م باره‌وه، كه‌ناڵی 14ـی ئیسرائیل ورده‌كاریی پێشنیازیی ئاگربه‌سته 60 ڕۆژییه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه له چه‌ند ته‌وه‌رێك پێك دێت، له‌وانه: له به‌رانبه‌ر ئازادكردنی 10 ئیسرائیلی، 1000 فه‌ڵه‌ستینی ئازاد ده‌كرێن كه 100 كه‌سیان ئه‌وانه‌ن، سزای زیندانیی هه‌تاهه‌تاییان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه و حه‌ماس سه‌رپشك ده‌بێت كه داوای ئازادكردنی كێ ده‌كات.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌سته‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی بارمته كوژراوه ئیسرائیلییه‌كان به سێ كاروانی جیا و له ماوه‌ی 60 ڕۆژدا ڕاده‌ستی ئیسرائیل ده‌كرێنه‌وه. هاوكات نابێت هیچ ئاهه‌نگ و ڕێوڕه‌سمێك بۆ ئاڵوگۆڕی ئازادكردنی بارمته و دیله‌كان به‌ڕێوه بچێت. ڕوونیش كراوه‌ته‌وه، حه‌ماس 10 بارمته ئازاد ده‌كات و ته‌رمی 15 بارمته‌ی دیكه‌ش ڕاده‌ستی ئیسرائیل ده‌كاته‌وه، به‌ڵام حه‌ماس دووباره سه‌رپشك ده‌بێت له ناوه‌كانیان.
تیمە تەکنیکییەکان کار دەکەن بۆ دیاریکردنی سنووری کشانەوەی سوپای ئیسرائیل لە کاتی دانوستانە خێراکان کە دوای ڕێککەوتن لەسەر چوارچێوەی گشتیی پێشنیازەکە ئەنجام دەدرێن.
كه‌ناڵی 14ـی ئیسرائیل گوتووشیه‌تی، لەگەڵ چوونە بواری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە، دانوستانەکان لەسەر ئاگربەستی هەمیشەیی دەست پێدەکات و چوار خاڵی سه‌ره‌كی له خۆ ده‌گرێت.
1-ئاڵوگۆڕی ئەو بارمته و زیندانیانەی کە تا ئێستا له لایه‌ن هه‌ردوولا ماونه‌ته‌وه.
2- ڕێکار و ڕێكخستنه‌وه ئەمنییه درێژخایەنه‌كان لە غەززە.
3-ڕێكاره‌كانی ڕۆژی دوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌سته‌كه له كه‌رتی غه‌ززه.
4-ڕاگەیاندنی ئاگربەستی هەمیشەیی له كه‌رتی غه‌ززه.
لە ڕۆژی دەیەمدا حەماس هەموو زانیاری و بەڵگەکان لەسەر ئەو بارمتانه‌ی کە ماون یان مردوون، لەگەڵ ڕاپۆرتی پزیشکی دەخاتە ڕوو.
لە بەرانبەردا ئیسرائیل زانیاریی تەواو لەسەر ئەو زیندانییە فەڵەستینییانە دەدات کە لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023ـوه لە غەززەوە دەستگیر کراون.
هه‌ر یه‌ك له ئەمه‌ریکا، میسر و قەتەر وه‌كوو نێوه‌ندگیر، گەرەنتی ئەوە دەدەن کە دانوستانی جیددی لە ماوەی ئاگربەستەکەدا ئەنجام بدرێت.