شه‌رع و ده‌یڤید لامی په‌یوه‌ندییه‌كانی سووریا و به‌ریتانیا و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد

به‌ریتانیا دوای 14 ساڵ له پچڕانی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتییه‌كانی له‌گه‌ڵ سووریا، بۆ یه‌كه‌م جار وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته سه‌ردانی دیمه‌شق ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی نوێی ئیداره‌ی دیمه‌شق كۆده‌بێته‌وه.
شه‌ممه، 5ـی ته‌ممووزی 2025، ده‌یڤید لامی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا به سه‌ردانێك گه‌یشته دیمه‌شق و له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی كۆماری سووریا و ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا كۆبووه‌وه و پشتیوانیی له‌نده‌نی بۆ سووریا دووپات كرده‌وه.
حكوومه‌تی سووریا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، شه‌رع و لامی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و پێشهاته هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان تاوتوێ كردووه.
هاوكات حكوومه‌تی به‌ریتانیا پاکێجێکی هاوکاریی دارایی بە بەهای 94.5 ملیۆن پاوەند پێشكه‌ش به سووریا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی سیاسی و ئاوه‌دانی وڵاته‌كه سوودی لێ وه‌ربگرێت.