به فه‌رمی، مێسی به باشترین یاریزانی فیفا ده‌ستنیشانكرا
مێسی پێش كریستیانۆ و لیڤاندۆڤسكی كه‌وته‌وه
لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا له FIFA 21 لوتكه‌ی باشترینه‌كانی جیهانی گرتووه و پێش كریستیانۆ رۆناڵدۆی ركابه‌ری كه‌وتووه.
كۆمپانیای EA SPORT بڕیاری داوه مانگی داهاتوو FIFA 21 بخاته بازاره‌وه بۆ یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، تێیدا له نێو 100 باشترین یاریزانه‌كانی جیهان، لیۆنێل مێسی ڕه‌یتینگی 93ـه‌یه و لوتكه‌ی باشترینه‌كانی گرتووه.
كریستیانۆ رهینتینگی 92ـه و نزیكترین ركابه‌ری مێسییه، بۆ یه‌كه‌مجاریش رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبه‌ری بایرن میونشن له فیفا هاته پله‌ی سێیه‌م و ره‌یتینگی 91.
له پله‌كانی چواره‌م تا ده‌یه‌م ئه‌م یاریزانانه دێن: (دی برۆین، نێیمار، ئۆبلاك، ڤان دایك، كلیان مباپێ، محه‌مه‌د سه‌ڵاح و سادیۆ مانێ).
ره‌یتینگ و ئاستی یاریزانه‌كان به‌گوێره‌ی ئاستی وه‌رزی رابردوویان و وه‌رزی پێشووتریان داده‌نرێت، هه‌ڵسه‌نگاندن به‌پێی گۆڵ، ئاسیست و بڕینی یاریزانان و خێراییه‌كانیان داده‌نرێت.
له كۆی ئه‌و 100 یاریزانه‌ی كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، یانه‌كانی بارسێلۆنا و لیڤه‌رپوول زۆرترین نوێنه‌ریان هه‌یه.
(لیۆنێل مێسی، تیرشتیگن، گریزمان، بۆسكێتس سوارێز، لینگلێت، پیكێ، ئالبا، دی یۆنگ و پیانیچ) نوێنه‌رایه‌تی بارسێلۆنا ده‌كه‌ن له FIFA 21 كه ره‌یتینگی هه‌موویان له نێوان 93 بـــۆ 85ـه.
لیڤه‌رپوول له FIFA 21 هاوشیوه‌ی بارسێلۆنا زۆرترین نوێنه‌ری هه‌یه (ڤان دایك، محه‌مه‌د سه‌ڵاح، سادیۆ مانێ، ئالیسۆن، ئارنۆڵد، فێرمینیۆ، فابینیۆ، رۆبێرتسۆن، هێنده‌رسۆن و ڤیناڵدۆم).
ریال مه‌درید 9 نوێنه‌ری هه‌یه (رامۆس، بێنزێما، كۆرتوا، كاسێمیرۆ، هازارد، كرووس، مۆدریچ، ڤاران و كارڤاخاڵ).

