بە شێک لە شەقامەکانی هەولێر بە 142 پەیکەری دار ڕازێنراونەتەوە
بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر ڕایگەیاند، بە شێک لە شەقامەکانی هەولێر بە 142 پەیکەری دار، ڕازێنراونەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 6ـی تەمموزی 2025، ڕێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند، له‌سەر شۆستە و شەقامە سـەرەکیەکانى ناو سه‌نته‌ره‌ى پارێزگای هەولێر 142 پەیکەری داری سه‌وز هه‌یه و له‌لایه‌ن تیمێكی تایبه‌تى شێوه‌كاریی نه‌خشێندراون و به‌رده‌وامیش له‌لایه‌ن ئه‌م تیمه‌یانه‌وه كارى ڕێكخستنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت.
بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر دەڵێت: ئەم دارانە بە شێوازێکی هونەری دیزاینکـراو کاری بۆکراوە و ئەو شێوانە دابەش بووە لە نێوان سنووری شارەوانی و پارکەکان و شەقامەکان.
دەشڵێت: هەر شەقامێک تایبەتمەندییەکی هەبێت شێوەکەی لەسەر ئەو بنەمایە دەکرێت، بۆ نموونە؛ لە نزیک فڕۆکەخانە درەختەکە لە شێوەی فڕۆکەیە، لە شەقامی پیشەسازی لە شێوەی ئۆتۆمبیل، لە شەقامێک قاوەخانەی لێ نزیک بێت، قۆری و پیاڵە دروست کراوە، لەناو پارکەکانیش لە شێوەی ئاژەڵ بۆ منداڵان و لای نەخۆشخانەی لە دایکبونی منداڵان، لە شێوه‌ى لانكێك نه‌خشێندراوه.
ڕێبین ئەحمەد ڕاشیگەیاند "ڕۆژانە تیمى شێوه‌كارى شاره‌وانى هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتى ئەندازیار و تیمێکی تایبەت سەرپەرشتی كارى ڕێكخستنه‌وه و جوانكردنه‌وه‌ى ئه‌م شێوه جیاوازنه ده‌كه‌ن."
