کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کەمێک پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ یەک شەممە، 6-7-2025، ئاسمان بەگشتى ساماڵ بێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرز دەبنەوە. 

کەشناسیی هەرێم پێشبینی دەکات کەشی سبەینێ دووشەممە، 7-7-2025، ئاسمان ساماڵ بێت  و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبنەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 38 پلەی سیلیزی 

سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی

دهۆک : 38 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی 

زاخۆ : 38 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 38 پلەی سیلیزی

سۆران : 36 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی

گەرمیان :41 پلەی سیلیزی