سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێر

یەکشەممە، 6ـی تەممووزی 2025، مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ زیاد جەنابی، سەرۆکی لیژنەی دەستەی دەستپاکی لە پەرلەمان گەیشتنە هەولێر.

هاوکات شاندەکە لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران پێشوازی لێکرا.

سەردانەکەی مەشهەدانی بۆ گفتوگۆکردنە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم دەربارەی پرسە هاوبەشەکان، چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و دۆسیەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان.