دەیڤد لامی: گەلی سووریا جارێکی دیکە ئومێدیان بۆ گەڕایەوە
دەیڤد لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەبارەی دیداری لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا و دۆخی گەلی وڵاتەکە دەڵێت: گەلی سووریا جارێکی دیکە ئومێدیان بۆ گەڕایەوە.
یەکشەممە 6ـی تەممووزی 2025، دەیڤد لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی(ئێکس) بڵاوکردووەتەوە و تێیدا نووسیوویەتی: دوای زیاتر لە 10 ساڵ شەڕ و چەوساندنەوە، گەلی سوریا جارێکی دیکە ئومێدیان بۆ گەڕایەوە.
لامی دەڵێت: سووریا بۆ بەریتانیا گرنگە، سوریایەکی سەقامگیر کە مەترسی کۆچی نایاسایی و هەڕەشەی تیرۆریستی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەییمان کەم بکاتەوە.
دوێنێ شه‌ممه، 5ـی ته‌ممووزی 2025، ده‌یڤد لامی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا به سه‌ردانێك گه‌یشته دیمه‌شق و له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی كۆماری سووریا و ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا كۆبووه‌وه و پشتیوانیی له‌نده‌نی بۆ سووریا دووپات كرده‌وه.
حكوومه‌تی سووریا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژە‌ی به‌وه كردووه، شه‌رع و لامی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و پێشهاته هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان تاوتوێ كردووه.
هاوكات حكوومه‌تی به‌ریتانیا پاکێجێکی هاوکاریی دارایی بە بەهای 94.5 ملیۆن پاوەند پێشكه‌ش به سووریا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی سیاسی و ئاوه‌دانی وڵاته‌كه سوودی لێ وه‌ربگرێت.
After over a decade of war and oppression, the Syrian people have hope again.
— David Lammy (@DavidLammy) July 6, 2025
Syria matters to the UK. A stable Syria reduces the risk of illegal migration and terrorist threats to our national security. pic.twitter.com/YnUfTLiMBo