بەهۆی ڕەشەباوە چەند گەڕەکێکی سلێمانی کارەبایان پچڕا

ڕەشەبای دوێنێ شەوی شاری سلێمانی، زیانی بەر تۆڕەکانی کارەبای شارەکە گەیاندووە و چەند گەڕەک و ناوچەیەکی بێ کارەبا کردووە.

دووشەممە 7ـی تەممووزی 2025، وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، ڕەشەباکەی شەوی ڕابردووی پارێزگای سلێمانی، زیان بە تۆڕەکانی کارەبا گەیاندووە، بەهۆیەوە چەند گەڕەك و ناوچەیەك كارەبایان پچڕاوە.

وەزارەتەکە ئاشکرای کردووە، بەپێی داتاكانی بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵ و گەیاندنی كارەبای سلێمانی، لە ناو شاری سلێمانی (19) فیدەری كارەبا كێشەیان هەیە و لە دەرەوەی شاریش (6) فیدەر كێشەیان بۆ دروست بووە، ڕایگەیاندووە، تیمەکانی كارەبای سلێمانی سەرقاڵی چارەکردنی كێشەكانن تاکوو بە زووترین كارەبا بۆ هاوڵاتیان بگەڕێننەوە.

سلێمانی بەوە ناسراوە، ڕەشەبای توندی لێ هەڵدەکات، بەهۆیەوە دار و درەختی شارەکە زۆر جار زیانی پێدەگات، ڕەشەبای ئەمجارەش زیانی بەر تۆڕەکانی کارەباش گەیاندووە و بەشێکی شارەکە بێ کارەبا بوون.