سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 7ـی تەممووزی 2025، لە ڕاگەیەندراوێکدا بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە عیرفان عەبدولعەزیز، ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە و کاریگەریی هاوکێشە و ڕووداوەکان لەسەر سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لەسەر پەیوەندیی و هەماهەنگیی نێوان لایەنەکان بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان کرایەوە.
