ئاری نانەکەلی: پارتی بیر لە کشانەوە لە پرۆسەی سیاسیی عێراق ناکاتەوە

ئاری نانەکەلی
ئاری نانەکەلی

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: لەگەڵ ئەوەی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی جێبەجێ کردووە، بەڵام عێراق بیانوو بە هەرێمی کوردستان دەگرێت.

سێشەممە 8ـی تەممووزی 2025، ئاری نانەکەلی، ئەندامی  کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند: پارتی بیری لە کشانەوە نەکردووەتەوە لە پرۆسەی سیاسیی عێراق، دەشڵێت: پارتی بەرپرسیارەتی گەورەی لەسەر شانە بەرانبەر گەلەکەی.

ئاری نانەکەلی دەڵێت: بەغدا پرسی مووچەی خەڵکی کوردستانی بە سیاسیی کردووە، ئامانجی بەغدا سزادانی خەڵکی کوردستانە، نایانەوێت گەشەسەندنی کوردستان بەردەوام بێت، لەگەڵ ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی بەرانبەر بەغدا جێبەجێ کردووە.

ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی پێی وایە، چەندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا دەچێتە پێشەوە، بەغدا هێندە زیاتر فشار لەسەر هەرێمی کوردستان دروست دەکات، دەڵێت: حکوومەتی عێراق دەستووری پێشێل کردووە و جێگرەوەی بۆ(تەوافق و تەوازن و شەراکەت) دروست کردووە، هەر لەبەر ئەوەیە کێشە لەنێوان هەولێر و بەغدا دروست دەبێت.

 

 
 
 
 
 

Fly Erbil Advertisment