حكومەتی توركیا داوا لە ھاووڵاتییان دەكات زێڕ لە ماڵەكانیان دەربێنن

تورکیا هانی هاووڵاتییان دەدات زێڕ و خشڵه‌كانیان لە بانک هەڵبگرن

K24 - ھەولێر

بانکە حکومییەکانی تورکیا بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەی ئیستانبوڵ بۆ زێ(IAR)  پەرەیان بە سیستمێکی نوێداوە، کە هاووڵاتییان دەتوانن زێڕ و خشڵ و گەوهەرە بە نرخەکانیان لە ماڵەکانیان دەربێنن و ئەسپاردەی بانکەکانی بکەن.

ئەو هەوڵەی حکومەت لە کاتێکدایە، دەیەوێت سەجەم توانا ئابوورییەکانی بەکاربهێنێت و ئەو کاڵایانەی بەکارناهێندرێن بیهێنێتە نێو سیستمە ئابوورییەکەی.

بە گوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی گەنجینە و دارایی تورکیا، بە نزیکەی سێ هەزار تۆن زێڕ لە لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌ له‌ ماڵەکاندا هه‌ڵگیراون، كه‌ به‌هاكه‌ی بە نزیكه‌ی ملیارێك دۆلار مه‌زنده‌كراوه‌.

بە گوێرەی سیستمەکە، هاووڵاتییان دەتوانن زێڕەکانیان لە رێگەی زێڕنگرە باوەڕپێکراوەکانەوە ئەسپاردەی بانکەکان بکەن، بەوەش دەتوانن لە هەرکاتێکدا وەیبگرنەوە یاخود بە هەر دراوێکی دیکەی بگۆڕنەوە.