ئەپڵیکەشنێك بۆ خێزانەكان رادەگەیەندرێت
دەتوانن لە رێگەی ئەم ئەپڵیكەیشنە ئاگاداری منداڵەكانتان بن

K24 - مۆسكۆ
مایکرۆسۆفت بە فەرمی ئەپڵیکەشنی family safety راگەیاند، دایکان و باوکان دەتوانن لە رێگای ئەم ئەپەوە ئاگاداری هەموو ئەو کردارانە بن کە منداڵەکانیان لە رێگای ئینتەرنێتەوە ئەنجامی دەدەن، بەتایبەت کاتێک لەسەر مۆبایل و کۆمپیوتەر یارییە ئەلیکترۆنیەکان بەکاردەهێنن.
تایبەتمەندیەکی دیكەی ئەپەکە ئەوەیە، هەفتانە راپۆرت دەدات لەسەر بڕی کات و جۆری ئەو یاری و وێبسایت و پڕۆگرامانەی کە منداڵەکە بەکاری هێناوە، لهگهڵ ئەوەشدا، دەتوانرێت سەرجەم ئەو وێبسایتانە بلۆک بکرێت کە بۆ منداڵان گونجاو نییە، هەروەها دەتوانرێت کاتێکی دیاری کراو دابنرێت بۆ بەکارهێنانی ئامێرەکە.
جیاواز لەوانە لەپێش هەر کردارێکی کڕین لە لایەن منداڵەکەوە ئەپەکە بە ئیمەیڵ دایک و باوکی ئاگادار دەکاتەوە، ئەمە جگە لە زانینی شوێنی منداڵەکە و کۆمەڵێک تایبەتمەندی زیاتر.
بەستەری داگرتن بۆ سیستەمی Android
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.microsoft.familysafety
بەستەری داگرتن بۆ سیستەمی IOS
https://apps.apple.com/us/app/microsoft-family-safety/id1489209093