مەسرور بارزانی: تا کۆتایی 2026 پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی فراوان بوونی پرۆژەی ڕووناکی و سوودمەندبوونی زیاتر لە دوو ملیۆن هاووڵاتی لە کارەبای 24 کاتژمێری لە ئێکس نووسیویەتی: تا کۆتایی 2026 پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.
سەرۆک حکوومەت نووسیویەتی "ئێستا دوو ملیۆن هاووڵاتی لە هەرێمی کوردستان، لەڕێی پڕۆژەی ڕووناکییەوە، کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە. تا کۆتایی 2026، پڕۆژەکە دەگاتە هەموو ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا".
بفضل مشروع (روناكي - الإنارة)، يتمتع اليوم مليونا مواطن في إقليم كوردستان بكهرباء متواصلة على مدار الساعة.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) July 9, 2025
بحلول نهاية عام 2026، سيغطي المشروع كافة المنازل والمحال التجارية في عموم إقليم كوردستان.