کارگەی غازی قەڵادزێ سووتا و دوو کارمەندیش برینداربوون

قایمقامی شارۆچکەی پشدەر ڕایگەیاند، سەکۆی تێکردنی کارگەی غازی قەڵادزێ ئاگری گرتووە و دوو کارمەندیش سووتاون.

ئەبوبەکر بایز، قایمقامی شارۆچکەی پشدەر لە ڕاگەیاندراوێکدا گوتی: بەربەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 9ـی تەممووزی 2025، بەشێوەیەکی لە ناکاو سەکۆی تێکردنی کارگەی غازی قەڵادزێ ئاگری گرتووە.

ئاماژەی بەوەش دا، بەهۆی ڕووداوەکە دوو کارمەندی کارگەکە سووتاون و بۆ چارە وەرگرتن، ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون، هەروەها دوو ئۆتۆمبێلی کارگەکەش سووتاون و زیانێکی زۆریش بەر کارگەکە کەوتووە.