ئاری هەرسین: ئێمە نابینە فەرمانبەری سوودانی
بەرپرسی لقی 4ـی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: ناکرێ سیاستەمەداری کورد ببێتە خزمەتکار، یاخود فەرمانبەری عەرەبێکی شوڤێنی لە بەغدا، دەشڵێت: ئەگەر بەنیازن ئێمە بکەن بە کۆیلەی عەرەب، ئەوە خەیاڵە و سەردەمی ئەو شۆڤێنیتییە بەسەرچووە.
ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی 4ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: بەهیچ شێوەیەک، نە سەرۆکی سەرۆکی هەرێم، نە سەرۆک وەزیران و جێگرەکەی و وەزیرەکان، سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامانی پەرلەمان، ڕێگە بەوە نادەن هەرێمی کوردستان ببێتە پاشکۆی بەغدا، ناکرێ فەرمانبەرانی هەرێم ببن بە فەرمانبەری سوودانی و سوودانییەکانی دیکەش کە لە داهاتوودا دێنە سەر حوکم لە عێراقدا.
8ـی تەمووزی 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی کۆبووەوە، لەبەر ئەوەی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و مووچەی خەڵکی کوردستان نەخرابووە کارنامەی کۆبوونەوەکە، بە پێداگریی وەزیرە کوردەکانی بەغدا پرسەکە خرایە پاشکۆی کۆبوونەوەکە کە سوودانی تێیدا بڕیاری لەسەر پێکهێنانی لێژنەیەکدا کە لە پێنج وەزارەت پێکهاتووە بۆ چارەکردنی کێشەی هەناردەکردنی نەوت و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، دوێنێ چوارشەممە ئه‌و لێژنه وه‌زارییه به سه‌رپه‌رشتیی محه‌ممه‌د عه‌لی ته‌میم، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری پلاندانانی حكوومه‌تی فیدراڵ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه هه‌ر یه‌ك له نه‌عیم عه‌بوودی، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌نگین ڕێكانی، وه‌زیری دانیشتووان و ئاوه‌دانكردنه‌وه، ساڵح حه‌سناوی، وه‌زیری ته‌ندروستی، خالید به‌تال نه‌جم، وه‌زیری پیشه‌سازی و كانزاكان و خالید شوانی، وه‌زیری داد ئاماده‌ی بوون، هه‌ردوو پێشنیازنامه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌كردنی پرسی نه‌وت و مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كران.