لە بەغدا سواڵكردن بۆتە مەترسیدارترین دیارده
سواڵكردن یه‌كێكه له مه‌ترسیدارترین دیارده به‌ربڵاوه‌كان له به‌غدای پایته‌ختی عێراق، به‌تایبه‌ت له‌ناو توێژی منداڵان و مێردمنداڵاندا و ئه‌و توێژه زۆرترین زیانی له‌و دیارده‌یه پێگه‌یشتووه، هەروەها كه باس له‌وه ده‌كرێت، هەندێکیان لەلایەن باندە بەهێزەکانەوە پشتگیری دەکرێن، لە ڕێگەی سواڵکردنەوە بڕە پارەیەکی زۆر بەدەست دەهێنن.
ئه‌حمه‌د، ئاوفرۆش بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، "كارم فرۆشتنی ئاوه له شه‌قام له كاتژمێر 4ـی ئێواره تا 12 یان 1ـی شه‌و، داهاتی ڕۆژانه‌م نزیكه‌ی20 هه‌زاره و پۆلیسیش به‌رده‌وام به‌دوامه‌وه‌یه و ڕێگریم لێ ده‌كه‌ن و پێم ده‌ڵێن؛ قه‌ده‌غه‌یه، هه‌وڵی شوێنی دیكه‌م دا، به‌ڵام به هه‌مان شێوه‌یه.
لای خۆیەوە ئیسرا خه‌فاجی، چالاكوانی یاسایی دەڵێت: دیارده‌ی سواڵكردن زۆر به‌ربڵاوه، به‌تایبه‌ت منداڵان، واتا توێژی منداڵ و ئافره‌تان و هه‌رزه‌كاران، به‌پێی یاسای عێراقی سواڵكردن تاوانه، به‌ڵام بۆ ته‌مه‌نی منداڵان جیاوازه و یاسای عێراقی منداڵانی سواڵكه‌ری به منداڵی بێ ماڵ ناساندووه. ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی له مادده‌ی 30ـی یاسای ژماره 76ـی ساڵی 1983ـی تایبه‌ت بە چاودێری نەوجەوانان، بابه‌تی هاندان بۆ سواڵكردن به تاوان ناوبردووه و سزای توندی بۆی دیاریكردووه، كه ماوه‌كه‌ی له ساڵێك زیندانیكردن زیاتر نه‌بێت.
تا ئه‌م ساته‌ش هیچ ئامارێكی فه‌رمی بۆ ژماره‌ی سواڵكه‌ران له‌به‌رده‌ست نییه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئامارێکی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، لە ساڵی 2024دا زیاتر لە 5 هەزار سواڵکەر لەو وڵاتە تۆمارکراون و زۆربەیان ژن و منداڵبوونە.