یاریزانێكی ریال مه‌درید به‌ره‌و خولی قه‌ته‌ری
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ یانه قه‌ته‌رییه‌كه له گفتووگۆدایه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، لوکاس ڤازکیز یاریزانی ئیسپانی یانەی ریال مەدرید بووە ئامانجی یانەیەکی قەتەری.
رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووە یانەیەکەی قەتەری ئۆفەرێکی خەیاڵی پێشکەشی لوکاس ڤازکێز یاریزانی یانەی ریال مەدرید کردووە و چاوەڕێ دەکرێت ئەم هاوینە یاریزانەکە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و پەیوەندی بەم یانەیەوە بکات، هەرچەندە تاوەکو ئیێستا ناوی ئەو یانەیە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام سەرچاوەکە بڵاویکردووە بەرێوەبەری کارەکانی ڤازکێز سەرقاڵی گفتوگۆکردنە لەگەڵ ئەو یانەیە بۆ کۆتایی هێنان بە گواستنەوەکە.
لوکاس هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ شاهانەکان کۆتایی دێت و یانەکەشی ئامادەیە دەستبەرداری بێت، چونکە یاریزانی دیکەیان هەیە کە بتوانن شوێنی بگرنەوە.
لوكاس ڤاسكێزی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له ئه‌كادیمیای یانه‌ی ریال مه‌درید پێگه‌یشتووه جگه له ساڵی 2015 كه به خواستن یاری بۆ ئیسپانیۆل كرد، سه‌رجه‌م كاته‌كانی دیكه‌ی له یانه شایانه به‌سه‌ربردووه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید به‌شداریی له 206 یاری كردووه، 24 گۆڵ و 46 ئاسیستی هه‌یه.
