پەروین بوڵدان بۆ سری سورەیا: ئارام بنوو هەڤاڵ سری ئەمڕۆ چەکەکان ڕادەست دەکرێن

پرۆسەی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە لە ئەشکەوتی جاسەنەی سنووری سوورداش کۆتاییهات، بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24، لە قۆناغی یەکەمدا، 20 بۆ 30 ئەندامی پەکەکە چەکەکانیان داناوە وەک نیازپاکیی لە پرۆسەی ئاشتی تورکیا.
لەم بارەیەوە ئەمڕۆ هەینی 11ـی تەمووزی 2025، پەروین بوڵدان پەرلەمانتاری دەم پارتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بۆ سری سورەیا ئۆندەری نووسیووە، هەینیتان پیرۆز دەزانم تۆ سەیر دەکەیت و دەبینیت ئارام بنوو هەڤاڵ سری، ئەمڕۆ چەکەکان ڕادەست دەکرێن.
هەروەها ئاماژەی بەوە داوە، ئێمە ئایندەیەکمان لەبەردەمدایە، کە چیتر ڕۆڵەکانمان نامرن و دایکانمان چیتر ناگریین ئاشتی پێشکەشی تۆبێت.
سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان لە ڕابردوو ئەندامی شاندی ئیمراڵی بوون، ڕۆژی شهممه، 3ـی ئایاری 2025، سری سورهیا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) کە هاوکات ئەندامی شاندی ئیمراڵی بوو، له تهمهنی 63 ساڵی كۆچی دوایی كرد.
ئۆندەر، لە دوایین هەڵبژاردنـی 2023ـی پەرلەمانیی تورکیادا بووە پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی ئیستانبوڵ، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتیش بوو.