عێراق نرخی نەوتی سووکی دابەزاند
نرخی نەوت بۆ بارەکانی ئاسیا و ئەوروپا ئەمەریکا گۆڕدرا
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی بەڵگەنامەیەکی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، نرخی نەوتی سووکی بەسرە بۆ مانگی تشرینی یەکەم بۆ بارەکانی ئاسیا و ئەوروپا ئەمەریکا دابەزاند.
کۆمپانیای سۆمۆ، نرخی فەرمی نەوتی سووکی بەسرەی بۆ ئاسیا بە 30 سەنت لە سەرووی نرخی نەوتی عومان - دوبەی دیاریکرد، کە 1.5 دۆلار کەمترە بەراورد بە خستنەڕووی بۆ مانگی ئەیلوول.
هاوکات بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاش، نرخی نەوتی سووکی بەسرەی بە 40 سەنت لە سەرووی پێنوێنی ئارجۆس دیاریکرد، هەروەها نرخی فەرمی نەوتیشی بۆ ئەوروپا بە لە 70 سەنت لە خوار نرخی فەرمی نەوتی برێنت دیاریکرد.