بە فەرمی شەش كەس بۆ دەستەی كارگێری یانەی هەولێر هەڵبژێردران
سەرجەم كاردانەوەكانی دوای هەڵبژاردنەكان لە رێگەی كوردستان24
هەڵبژاردنی دەستەی کارگێرێ یانەی هەولێر بەڕێوەچوو، شەش كەس وەكو ئەندامی نوێی دەستەی كارگێری یانەی هەولێر هەڵبژێردران.
دوێنێ لە شاری هەولێر و لە هۆڵی پێشەوا، بە ئامادەبوونی 203 کەس لە ئەندامانی یانەی هەولێر، قۆناغی یەکەمی هەڵبژاردنی دەستەی کارگێری یانەکە بەڕێوەچوو، لە کۆتاییدا شەش کەس لەوانەی زۆرترین دەنگیان بەدەستهێنا، لە قۆناغی یەکەم ناوەکانیان یەکلایی بووەوە کە بریتین لە ئاڵاد دێدەوان و سەفین کانەبی و جێماو کارەش و ئاسۆ ئەمیر و زوبێر جەبار و رەوەز سەلام.
بڕیاریشە لە چەند رۆژی داهاتوو دوای یەکەم کۆبونەوەی دەستەی کارگێری نوێی یانەی هەولێر، سەرۆکێکی نوێ بۆ یانەی هەولێر بۆ ماوەی چوار ساڵی داهاتوو دیاری بکرێت.