مەسیحییەکانی فهڵهستین لەلای پاپای ڤاتیکان سکاڵا لە ئیسرائیل دەکەن

ڕاپۆرتێك ئاماژه بهوه دهكات، ئیسرائیلییەکان بە چەندین شێوازی جیاواز و بەکارهێنانی دروشمی "هیچ داهاتوویەکتان لێرە نییە"، مەسیحیەکانی فەڵەستینیان بێزار کردووە؛ هاوكات دهڵێت، ئهوان سكاڵای خۆیان گهیاندووهته پاپای ڤاتیكان.
مەسیحییەکانی فەڵەستین، سکاڵای خۆیان دەگەیەننە پاپای ڤاتیکان و بێزاری خۆیان بۆ ئەو توندوتیژییە دەردەبڕن کە لەلایەن ئیسرائیلەوە ڕۆژانە ڕووبەڕویان دەبێتەوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی ئاژانسی ئەنسای ئیتاڵی، ڕۆژی چوارشەممە بڵاوی کردووەتەوە، کۆمەڵگەی مەسیحی لە خاکی فەڵەستین ڕووبەڕووی توندوتیژیی لەلایەن ئیسرائیلەوە دەبنەوە، هاوکات بە دروشمی " ئێوە هیچ داهاتوویەکتان لێرە نییە" بێزاریان دەکەن.
هەروەها کۆمەڵگەی مەسیحی ڕاپۆرتێکیان دەربارەی هەموو ئەو ڕووداوانەی ڕۆژانە لەسەر دەستی ئیسرائیلییەکان بەسەریان دێت، ئامادە کردووە و بۆ سەرۆکی ڤاتیکانیان ناردووە، دواتر ڕاپۆرتەکە دەدرێتە پاپای ڤاتیکان تاوەکوو ڕێوشوێنی یاسایی بگرێتە بەر بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی مەسیحی لەو ناوچەیە.
ڕاپۆرتهكه ئاماژهی بهوهش كردووه: "ئیسرائیل بە هاوکاریی ئەمەریکا، بەردەوامە لە کۆمەڵکوژی و برسیکردنی خەڵکی عەززە، و پشتگوێخستنی داواکارییە نێودەوڵەتیەکان ."
هاوکات لهوهتهی 7ـی ئۆكتۆبهری 2023ـوه، زیاتر لە 198 هەزار فەڵەستینی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون و بریندار بوونه و زۆربەیان ئافرەت و منداڵن.