پەرلەمانتارێکی عێراق هۆشداریی لە گواستنەوەی دۆخی سووریا بۆ عێراق دەدات

فراکسیۆنی هادی عامری لە پەرلەمان هۆشداریی لە گواستنەوەی دۆخی سووریا بۆ عێراق دەدات.

موعین کازمی، پەرلەمانتاری عێراق لە لیستی بەدری هادی عامری، هۆشداریی دا لە ئەگەری گواستنەوەی پەرەسەندنی دۆخی سووریا بۆ ناو عێراق و جەختی لەوە کردەوە کە "کاتی هاتووە یاسای حەشدی شەعبی تێپەڕ بێت".

ئەو پێی وابوو دۆخەکە بە ئەنقەستە و سستی پێ دەکرێت، کاتی هاتووە ئەوە کۆتایی پێبێت.

ناوبراو لایەنە سیاسییەکانی تۆمەتبار کرد بەوەی کە خواستی "ئەمەریکی" لە بەرچاو دەگرن و لەسەر یاساکە و ئاماژەی بەوەش کرد کە مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمان پەیامەکانی واشنتن سەبارەت بەحەشدی شەعبی بە ڕژد وەردەگرێت.

ڕۆژی یەکشەممە، 13ـی تەمموزی 2025، لە پارێزگای سوەیدا لەباشووری سووریا، شەڕ لەنێوان درووزەكان و چەكداری هۆزی ناوچەكەدا ڕووی دا، بەهۆیەوە ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

 

 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment