ڕووسیا تەرمی هەزار سەربازی ڕادەستی ئۆکرانیا کردەوە
ڤلادیمێر مێدینسکی، سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ڕووسیا لەگەڵ ئۆکرانیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕووسیا تەرمی هەزار سەربازی ڕادەستی ئۆکرانیا کردەوە.
ڤلادیمێر مێدینسکی لە کەناڵی تێلێگرامی خۆیدا نووسیویەتی: بەگوێرەی ڕێککەوتنی ئیستانبوڵ، تەرمی 19 سەربازیی ڕووسییمان لە ئۆکرانیا وەرگرتەوە. هەروەها تەرمی هەزار سەربازییشمان ڕادەستی ئۆکرانیا کردەوە.
ئاماژەی بەوەش دا، هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر ئاڵوگۆڕی دیلەکان بەشێوەیەکی فراوانتر، هەروەها گفتوگۆ لەسەر ئاگربەست لە ناوچە دیاریکراوەکان بۆ هەڵگرتنەوەی تەرمەکان کراوە، بەڵام ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی تەنیا دوو کاتژمێر دوای ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنەکە پاشەکشەی کرد و پەشیمان بووەوە، گوتیشی: ڕووسیا ئەو بەڵێنانەی لە ئەستانبوڵ دابووی جێبەجێکردووە.
خولی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا لە 2ـی حوزەیران لە تورکیا بەڕێوەچوو، لەو ماوەیەدا هەردوولا یاداشتیان لەبارەی چارەکردنی کێشەکان ئاڵوگۆڕ کرد.