نەتەوە یەکگرتووەکان: ژیانی 12 ملیۆن پەنابەر لە مەترسیدایە

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی کەمبوونەوەی هاوکاریی بەخشەرەکانەوە، ژیانی 12 ملیۆن پەنابەر لە مەترسیدایە.

کۆمسیۆنی باڵای کاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری داوە، بڕی هاوکاریی بەخشەرەکان بۆ پەنابەران بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، ئەمەش مەترسی لەسەر ژیانی 12 ملیۆن پەنابەر دروست دەکات کە ژیانیان لەسەر ئەو هاوکارییانەیە.

کۆمسیۆنی باڵای کاروباری پەنابەران ئاماژەی بەوەش کردووە، بۆ دابینکردنی هاوکاری بۆ پەنابەران لانیکەم ساڵانە پێویستیانە بە 10 ملیار دۆلارە، بەڵام ئەمساڵ تەنها لەسەدا 23ی ئەو بڕەیان پێگەیشتووە، ئەمەش مەترسی ڕاستەوخۆ لەسەر ژیانی پەنابەران دروستدەکات.