برۆکسل داوا لە ئێران دەکات لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمیی دەست بە هەماهەنگییەکانی بکاتەوە
ئەنوەر عەنونی، گوتەبێژی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی ئەورووپا ڕایگەیاند: یەکێتی ئەورووپا داوا لە ئێران دەکات دەست بە هاوکاریی و هەماهەنگییەکانی بکاتەوە لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمیی، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ چارەسەری ئاشتییانەی کێشەی پرۆژەی ئەتۆمییەکەی.
عەنونی ئاشکرای کردووە، بڕیاری دووبارە سەپاندنی سزای ئابووری بەسەر ئێران، لەگەڵ چالاککردنی میکانیزمی(سناپ باک)، دەگەڕێتەوە بۆ سێ وڵاتە ئەورووپییەکە، ئەوانیش، فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا دەگرێتەوە کە پەیوەستن بەم پرسەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کایا کاڵاس نوێنەری باڵای ئەورووپا بە ڕوونی هەڵوێستی وەزیرانی دەرەوەی ئەورووپای گەیاندووە کە، ئەوانیش دووپاتی دەکەنەوە، ئێران نابێت خاوەنی چەکی ئەتۆمیی بێت و دیپلۆماسییەت باشترین ڕێگە و تاکە ڕێگەیە بۆ گەیشتن بە ئامانج ،
عەئەنونی ئاماژەی بەوەدا کە سەرەڕای ئاگربەست، دەرفەتێک بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان هەیە، داواشی کرد دەستبەجێ دانووستانەکان دەست پێ بکاتەوە.