غەززە.. 60 کەس کوژران کە 35ـیان لە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکارییە مرۆییەکان بوون

بەگوێرەی میدیاکانی فەڵەستین، تەنیا ئەمڕۆ شەممە، 60 فەڵەستینی بە گولـلەی سوپای ئیسرائیلی کوژراون.
میدیاکانی فەڵەستین بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ شەممە، 19ـی تەممووزی 2025، 60 فەڵەستینی بە گولـلەی سوپای ئیسرائیلی کوژراون کە 35 کەس لەوانە داواکاری هاوکارییە مرۆییەکان بوون.
سەرچاوە پزیشکییەکان ڕایانگەیاندوووە، 35 هاووڵاتی مەدەنی لەکاتی چاوەڕوانی هاوکارییە مرۆییەکان لە ڕۆژئاوای ڕەفەح بە گولـلەی سوپای ئیسرائیل کوژراون.
ئاماژەیان بەوەش دا، لە خان یونس باکوور و ڕۆژهەڵاتی غەززە، 11 هاووڵاتی مەدەنی کوژران 17 کەسی دیکەش برینداربوون.
هەروەها لە تەقینەوەیەکدا کە شوقەیەکی نیشتەجێبوونی لە نزیک کۆمەڵگەی پزیشکی شیفا ژمارەیەک هاووڵاتی مەدەنی برینداربوون.
هەینی 18ی تەممووزی 2025، ئەبو عوبەیدە، گوتەبێژی باڵی سیاسی حەماس ڕایگەیاند، چەندین جار پێشنیازیان کردووە کە هەموو بارمتەکان ئازاد بکرێن و ئاگربەستێکی هەمیشەیی ڕابگەیەندرێت، بەڵام ئیسرائیل ڕەتی کردووەتەوە.
ئاماژەشی داوە، ئەگەر ئیسرائیل لەم هەڵوێستەی بەردەوام بێت و لەم گەڕی دانوستانەکان ڕێک نەکەوێت، ئەوا دڵنیای نادەین لە گەڕی داهاتوو دا بژاردەی ئازاد کردنی 10 بارمتە بمێنێت.