ئێران: تەقینەوەكەی نەتەنز كارێكی تێكدهرانه بووه
"وەڵامدانەوەی ئەم جۆرە ھەڕەشانە بەو شێوازەی كە بە باشی دەبینێت"
K24 – ھەولێر:
نوێنەری ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، كازم غەریب ئابادی رایگەیاند، ئەو تەقینەوەیەی پێش ماوەیەك لە دامهزراوهی نەتەنزی ئەتۆمی ئێرانی روویدا، كارێكی تێكدهرانهی دوژمنان بووه.
ئابادی ھۆشداریدا "لەم جۆرە سەركێشیە مەترسیدارانە" و جەختی لە سەر مافی ئێران كردهوە لە "وەڵامدانەوە ئەم جۆرە ھەڕەشانە بەو شێوازەی كە بە باشی دەبینێت".
پێشتر دەسەڵاتدارانی ئێرانی رایانگەیاندبوو، پێگەی نەتەنزی ئەتۆمی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لە مانگی تەمموزی رابردوو دووچاری كارێكی تێكدهرانه بووە و دەستی دەرەكیی لە پشتەوەیە.
ئەو كات دەستەی وزەی ئەتۆمیی ئێرانی رایگەیاند، رووداوەكە ھیچ زیانێكی گیانیی لێنەكەوتووەتەوە، بەڵام زیانێكی ماددی گەورەی بە دەزگاكە گەیاندووە و زۆر كەرستەی وردی پێویست بۆ درووستكردنی ئامێرەكانی "سەنتەرفیوج"ی پێشكەوتوو، كە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بەكاردەھێنرێت، وێرانبووە. جەختیشیكردەوە، ئەو ئامێرانە ئیتر بۆ بەكارھێنان ناشێن.