مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک: کاتی یەکگرتنەوەی سووریایە
نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆبوونەوە و هاوڕا بوون کە ئێستا کاتی یەکگرتنەوەی سووریایە.
شەممە 19ـی تەممووزی 2025، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە سووریا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی داوە، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆبووتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەیاندا باسیان لە بارودۆخی ئێستای سووریا و گرتنەبەری هەنگاوی پێویست بۆ هێوركردنهوهی گرژییەکان و سەقامگیریی ناوچەکە کردووە.
هەروەها مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک گفتوگۆیان لەبارەی هەنگاوی جیددی بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکان و سووریایەکی یەکگرتوو، ئاشتی، خۆشگوزەران و داهاتوویەکی سەقامگیر بۆ هەموو سوورییەکان کردووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی باڵیۆزخانەکە، تۆم باراك و عهبدی هاوڕا بوون کە ئێستا کاتی یەکگرتنهوهی سووریایه.
هاوکات تۆم باراک سوپاسی ڕۆڵی مەزڵووم عەبدی بۆ سەرکردایەتیکردنی هەسەدە و هەماهەنگییان لەگەڵ ئەمەریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش کردووه.