دۆناڵد ترەمپ: ئۆباما ساختەکاریی لە هەڵبژاردن کردووە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکای بە ساختەکاری لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2016، تۆمەتبار کرد.
تولسی گابارد، بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی ئەمەریکا بەڵگەنامەی دروستی بڵاوکردەوە، لەسەر دەستوەردانەکانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016ـی ئەمەریکا.
دۆناڵد ترەمپ لە 'تروس سۆشیاڵ' دەربارەی ئاشکراکردنی بەڵگەکان لەلایەن گابارد و سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی هاریسۆن فیڵدز، نووسیویەتی، "لیژنەکە کارێکی نایابی کرد لە ئاشکراکردنی ساختەکارییەکانی ئۆباما و ئەو گەندەڵانەی تێوەگلاون و بەشداریان لە ساختەکارییەکانی هەڵبژاردنەکاندا کردووە."
پێشتر نووسینگەی گابارد بڵاوی کردبووەوە، ئیدارەی ئۆباما چاوپۆشی لەو زانیارییە هەواڵگرییانە کردبوو، کە ئاماژەیان بەوە کردبوو، ڕووسیا نە مەبەستی هەبووە و نە توانای هەیە سیستەمی ئەلیکترۆنی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016ـی ئەمەریکا هاکک بکات.
ڕووسیا چەندین جار تۆمەتەکانی ئەمەریکای بە دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکان ڕەتکردووەتەوە، کرێملن جەختی کردەوە، ئەو "تۆمەتە بەتەواوی بێ بنەمایە."