داتاکانی تایبەت بە بەرهەمی گەنم لە عێراق

عێراق کۆتایی وەرزی بە بازاڕکردنی گەنمی ڕاگەیاند، بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، سەرباری کەمی بەردانەوەی ئاو و وشکەساڵی، بەڵام وڵاتەکە سێیەم ساڵە لەسەریەک دەتوانێت بگاتە ئاستی خۆبژێوی لە بەرهەمی گەنم، بە جۆرێک بەرهەمی ئەمساڵ گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و 100 هەزار تۆن، هەر تۆنێکی گەنمی نمرەیەک 850 هەزار دینار بە جووتیاران دەدرێت. بڕی پارەی تەرخانکراویش بۆ کڕینەوەی گەنم لە سەرانسەری عێراق 250 ملیار دینارە, هاوکات پشکی هەرێمی کوردستان بۆ گەنم، بەم شێوەیە بوو، لە هەولێر 122 هەزار تۆن و لە سلێمانی 158هەزار تۆن و لە دهۆکیش 117 هەزار تۆن گەنم بوو.