پۆلیسی هەولێر: دوو کەس بە تۆمەتی دزینی کێبڵ دەستگیر کران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، دوو کەس دزیان لە کۆمپانیایەکی گەیاندنی ئینەرنێت کردبوو، دوای ئاگادارکردنەوەی تیمەکانیان دەستبەجێ لەسەر فەرمانی دادوەر دەستگیرکران.

سێشەممە، 22ـی تەممووزی 2025، بەڕێوەبەڕایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، دوای تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن کۆمپانیایەکی گەیاندنی ئینتەرنێت کە بڕێکی زۆر کێبڵیان لێ دزراوە، دەستبەجێ تیمەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و له‌ ماوەیەکی کەمدا توانیویانه‌ تۆمەتبارانی ئەم دزییە دەستنیشان بکەین.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوە داوە، لە ماوەیەکی کەمدا  پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەر، هەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیر کران و تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە، بۆیە لە ئێستادا ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment