23مین فێستیڤاڵی گەلاوێژ دەستیپێكرد

ئەمساڵ بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵ جیاواز دەبێت

K24 – سلێمانی

ئەمڕۆ 20/9/2020، بە ئامادەبوونی وەزیری رۆشنبیری حكومەتی ھەرێمی كوردستان و ژمارەیەكی بەرچاو لە ئەدیب و نووسەر و ھونەرمەندان، 23مین فێستیڤاڵی گەلاوێژ لە سلێمانی دەستیپێكرد.

ساڵانە فێستیڤاڵی گەلاوێژ تەوەرێكی سەرەكی ھەیە، ئەمساڵ تەوەرەكە تایبەت كراوە بە ھونەرمەندی كۆچكردو ئاسۆ عومەر لە ژێر ناوی (ئاسۆ دەدرەوشێتەوە)

سیامەند ھادی، ئەندامی دەستەی سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵی گەلاوێژ بە كوردستان24ی راگەیاند: "بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ئەمساڵ فێستیڤاڵ جیاوازتر دەبێت لە ساڵانی رابردوو، چەند تەوەرێكی لادراوە، بەرھەمی نووسەران چاپكراوە و پێشبڕكێ دەكرێت لەسەر باشترین بەرھەم".

لەبارەی میوانەكانی فێستیڤاڵ گوتی: "جگە لە بەشداربووانی رۆژھەڵاتی كوردستان، ئەمساڵ ھیچ میوانێكی بیانی بانگێشت نەكراوە، ئەو تەوەرانەشمان لاداوە كە دەبنە ھۆی كۆبوونەوەی زیاتری ئامادەبووان".

بەھۆی كۆرۆنا ئەمساڵ فێستیڤاڵی گەلاوێژ بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، لە رۆژی دووەمدا خەڵات بەسەر ئەو نووسەرانە دابەش دەكرێت كە شیعر و چیرۆكەكانیان لەلایەن لیژنەی فێستیڤاڵ بە باش ھەڵسەنگێنراون.

23مین فێستیڤاڵی گەلاوێژ دەستیپێكرد
23مین فێستیڤاڵی گەلاوێژ دەستیپێكرد
23مین فێستیڤاڵی گەلاوێژ دەستیپێكرد
23مین فێستیڤاڵی گەلاوێژ دەستیپێكرد
23مین فێستیڤاڵی گەلاوێژ دەستیپێكرد