"بارسێلۆنا ئه‌ستێره‌یه‌كی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی فرۆشت"
له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت
یانه‌ی ولڤرهاتنی ئینگلیزی له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی نیڵسۆن سیمیدۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا گه‌یشته رێككه‌وتن.
فابریزیۆ رۆمانۆی په‌یامنێری به‌ناوبانگی سكای سپۆرتسی ئینگلیزی ئاشكرای كرد كه نیڵسۆن سیمیدۆی به‌رگریكاری بارسێلۆنا واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی یانه‌ی ولڤرهامتنی ئینگلیزی كرد و له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌ندرێت.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: بارسێلۆنا به 38 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری سیمیدۆ بووه و ئه‌و یاریزانه تا هاوینی 2025 په‌یوه‌ست ده‌بێت به گرێبه‌ستی یانه ئینگلیزییه‌كه.
نێڵسۆن سیمیدۆ له یانه‌ی سینترێنسی پورتوگالی پێگه‌یشتووه و دواتر روویكرده تیپی لاوانی بێنفیكا، پاشان له 2017 گه ئه‌و كات ته‌مه‌نی 23 ساڵان بوو بۆ بارسێلۆنا به 35 ملیۆن یۆرۆ گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه 124 یاری كردووه، 2 گۆڵ و 11 ئاسیستی هه‌یه.
