مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان شوێنێکی ئارامە بۆ وەبەرهێنان
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "الشرق نیوز"ـدا، له باره‌ی هێرشە درۆنییەکان ڕایگه‌یاندووه، دژی ئه‌و هێرشانه‌یه و نایه‌وێت سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه بشێوێنرێت و ژینگه‌ی وه‌به‌رهێنان تێك بدات.
هاوكات له باره‌ی ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان له‌م باره‌وه باسی له‌وه كرد، هه‌رێمی كوردستان هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مه‌ریكا هه‌یه و ئه‌وان هاوپه‌یمانن، بۆیه هه‌رێمی كوردستان به پێدانی زانیاریی به‌شدارییان له‌گه‌ڵدا ده‌كات و پێشوازیش له هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان ده‌كات، به‌تایبه‌ت بۆ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌كان له باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كراونه‌ته سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كان كه له لایه‌ن كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكاییه‌كانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن و به‌ڕێوه ده‌برێن، بۆیه زۆر ئاساییه هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێك له په‌یوه‌ندیدا بێت و هه‌ماهه‌نگكار بێت به‌تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا و حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق.
گوتیشی: هه‌رێمی كوردستان ڕێز له هه‌وڵ و هاریكاریی هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ده‌گرێت بۆ وه‌ستان و ڕاگرتنی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر كێڵگه و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، چونكه هه‌رێمی كوردستان هه‌ر به ته‌نیا نایه‌وێت له ڕووی ئابوورییه‌وه سه‌ركه‌وتوو بمێنێته‌وه، به‌ڵكوو به دڵنیاییه‌وه هه‌وڵی بووژانه‌وه و ئاوه‌دانی زیاتر ده‌دات و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، ببێته ئارامترین و سه‌قامگیرترین شوێن بۆ وه‌به‌رهێنان.