23 ئهیلوول دوا واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكایه
تا كۆتایی ساڵی 2020 ناتوانن له 20 ملیۆن زیاتر به‌رهه‌مبێنن
24 K- مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
رۆژی 23ی ئهیلوول دوا رۆژی تاقیكردنه‌وه‌كانی پێدانی ڤاكسینه‌كه‌یه له ئه‌مه‌ریكا.
به‌پێی هه‌واڵێكی زه واشنتۆن پۆست كۆمپانیای مۆدێرنه بهڵێنیدا ساڵی 2021 یه‌ك ملیار دۆزی ڤاكسین دژی كۆڤید-19 ئاماده‌بكات.
كۆمپانیای مۆدێرنه، راشیگه‌یاند كه ئه‌وان له‌سه‌ر رێڕه‌وی به‌رهه‌مهێنانی 20 ملیۆن ڤاكسینی كۆرۆنا ئه‌زموونیان به‌رده‌وامه و تا كۆتایی ساڵی 2020 ناتوانن له 20 ملیۆن زیاتر به‌رهه‌مبێنن. له‌كاتێكدا به‌رده‌وامن له سه‌ر ئه‌و ئاماده‌باشییه‌ی كه هه‌یانه بۆ ئاماده‌كردنی 500 ملیۆن و تا 1 ملیار دۆزی ڤاكسین له‌سه‌ره‌تای 2021.
ئه‌وه‌ی كه تێبینی ده‌كرێت له جیهاندا چاره‌سه‌ر و ڤاكسینێك بۆ كۆنترۆڵكردنی كۆڤید -19 پێویسته، چونكه ئه‌وه‌ی به‌دیده‌كرێت هیچ كه‌مبوونه‌وه‌یه‌ك له تووشبوون و مردن به‌دیناكرێت له جیهاندا و پێشبینی ده‌كرێت له مانگی تشرینی یه‌كه‌م ژماره‌ی مردووان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه بگاته 1 ملیۆن كه‌س له جیهاندا.
هه‌روه‌ها مشتێك له ڤاكسین له‌نێویاندا كۆمپانیای ڤایزه‌ر و ئیسترازینكا لهتۆێژینهوه گه‌وره‌كانیان به‌رده‌وامن.
مۆدێرنا، 20 هه‌زار و 296 خۆبه‌خشی كۆتایی پێهێناوه به پێدانی ڤاكسینه‌كه له‌كۆی 30 هه‌زار خۆبه‌خش. واش بڕیاره رۆژی 23ی ئهیلوول دوارۆژی تاقیكردنه‌وه‌كانی پێدانی ڤاكسینه‌كه بێت له ئه‌مه‌ریكا.
كۆمپانیای مۆدێرنه گرێبه‌ستی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌رهه‌مهێنانی 100 ملیۆن دۆزی ڤاكسینه‌كه و له گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپاش گفتوگۆكانی كۆتایی پێهێناوه ده‌رباره‌ی فرۆشتنی ڤاكسینه‌كه.
سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان و خۆپاراستن پێشبینی ده‌كات مۆدێرنه و دوو كۆمپانیای دیكه له‌مساڵدا 35 تا 45 ملیۆن ڤاكسین ئاماده‌بكات بۆ هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا.
به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای مۆدێرنه رۆژی 21ی ئه‌یلول رایگه‌یاندووه كه پلانیانداناوه بۆ رێگه‌دان به فریاگوزاری ڤاكسینه‌كه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی له ژێر مه‌ترسیدان و ده‌شێت كاریگه‌ری 70%ی هه‌بێت.
كۆرۆنا ڤایرۆس COVID-19 گروپێكن له ڤایرۆسه درمییه‌كان. ئه‌م ڤایرۆسه به‌به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه، تا له ئه‌نجامدا له‌مانگی 11ی 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی كۆرۆنا ڤایرۆس سارس- 2، له‌شاری وۆهان-ی كه‌رتی هێبی وڵاتی چین. تا رۆژی 21ی ئه‌یلول، 31 ملیۆن كه‌س زیاتر له جیهان تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون و نزیكه‌ی 966 هه‌زار كه‌سیش مردوون.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)