دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی سروە عەبدولواحید لەبارەی پرۆژەی ڕووناکی ڕەت دەکاتەوە

دادگای فیدراڵی عێراق داوایەکی سروە عەبدولواحید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەبارەی پرۆژەی ڕووناکی ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت: سکاڵە لە تایبەتمەندیی ئێمە نییە.

ئەمڕۆ دووشەممە 28ـی تەممووزی 2025، دادگای فیدراڵی بڵاوی کردەوە، داوای سروە عەبدولواحیدی ئەندامی پەرلەمانی عێراقیان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ، لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پرۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری(پرۆژەی ڕووناکی) ڕەت کردەوە و دەڵێت: پرۆژەکە لە تایبەتمەندیی ئێمە نییە.

پرۆژەی ڕووناکی، پرۆژەیەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، ئامانجی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە، هاووڵاتییان سوودمەند دەبن لە کارەبای بەردەوام و مانگانە یەک پسوولەیان دەبێت کە بڕەکەی بەگوێرەی بەکارهێنان دیاریی دەکرێت.

بە گوێرەی نوێترین داتای پڕۆژەی ڕووناکی، زیاتر 450 هەزار هاوبەشی ماڵان و 90 هەزار هاوبەشی بازرگانی لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا لە ئێستادا کارەبایان کراوە بە 24 کاتژمێری.

بەشێوەیەکی گشتی دەبێتە هۆی پاکبوونەوەی ژینگەی گەڕەک و شارەکان.