گەندەڵی شارەوانی ناسرییەی تەنیوە و 15 فەرمانبەر دەستگیرکران

دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند،  کۆمەڵێک فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی ناسریە، گەندەڵی و ساختەکارییان کردووە، دەستەی دەستپاکیش 15 فەرمانبەری دەستگیرکردووە بەڵام یەکێکیان تاوەکوو ئێستا دەستگیر نەکراوە.

نووسینگەی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی لە پارێزگای زیقار لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، دوای وەرگرتنی زانیاری لەسەر گومانلێکراوانی گەندەڵی لەناو شارەوانی، تیمێکی لێکۆڵینەوە پێکهێنرا، تیمەکە توانی تۆڕەکە ئاشکرا بکات و دەست بەسەر سەدان مامەڵەی پەیوەست بە بەناوکردنی زەویی نیشتەجێبوونی سەر بە شارەوانییەکاندا بگرێت، کە لەبەردەستی تۆمەتبارەکاندایە، کە بەپێچەوانەی ڕێسا و ڕێنماییەکان کاریان کردووە.

دەستەکە ئەوەشی ڕاگەیاندووە، تۆمەتباران نووسراو و پسوڵەی بەتاڵیان بەکارهێناوە، جگە لە ساختەکردنی دۆسیەکان و بەڵگەنامەکان بۆ بەرژەوەندی کەسی. 

هەروەها تیمەکەی دەستەی دەستپاکی بەڵێننامەی فرۆشتنیان لە خاوەن زەوییە نیشتەجێبووەکانەوە دۆزیوەتەوە، هەروەها تیمەکە فشاریان لە خاوەن مامەڵەکان بۆ کڕینی پسوڵەکان کردووە، دواتر ڕاپۆرتی فرۆشتنی زەوییەکانیان بڵاوکردووەتەوە کە پێشێلکردنی ڕێساکانی تێدابووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 15 کەس لە تۆمەتبارەکان دەرچووە و دەستگیرکراون، بەڵام یەکێک لە تۆمەتبارەکان تا ئێستا ئازادە و دەستگیر نەکراوە.

 

 
 
Fly Erbil Advertisment